English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل هەڕەشەی سەربازی لە ئێران دەکات
2022-08-29 [09:03 AM]

ZNA_ هەولێر


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو رەشنووسەی کە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمییەکەی ئێران ئامادەکراوە لەگەڵ ئەو بەڵێنانەدا ناگونجێت کە سەرۆکی ئەمریکا بە ئیسرائیل داوە. دەشڵێت، "بژاردەی هەڕەشەی سەربازیی دەبێت لەسەر مێزەکەدا بمێنێتەوە".

یایر لاپید سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەبارەی‌ رێککه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل "مۆساد"رێنمایی کراون کە ئامادەبن بۆ هەر جۆرە سیناریۆیەک.

لاپید گوتیشی، پێویستە ئەمریکا و هەموو لایەنەکان ئەوە بزانن کە ئیسرائیل ئامادەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی هەنگاو بنێت.

دەشڵێت، پێویستە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا هەڕەشەیەکی سەربازیی باوەڕپێکراو بخرێتە سەر مێز.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەشکرد، تاران لە ساڵی 2015 دا دژی بژاردەی سەربازیی ئەو رێککەوتنەی واژوو کردووە.

ئەو ئاشکراشی کرد: "بە بەرپرسانی ئەمریکامان راگەیاندووە، 'ئەمە ئەوە نییە کە جۆ بایدن داوای کردبوو بەڵێنەکەی بایدن لە سەردانەکەیدا بۆ قودس، ئەمە نەبوو".

ئەمە لەکاتێکدایە، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی راگەیاند، ناتوانن بەروارێکی دیاریکراو بۆ وەڵامدانەوەی رەشنوسی رێککەوتنی ئەتۆمی دیاری بکەن، بەڵام بەم زوانە وەڵامی رەشنووسەکە دەدەنەوە.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad