English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی نوێترین فیلمی محەممەد ئیمام لە سینەماکاندا
2022-08-24 [08:39 AM]

ZNA – هەولێر


نوێترین فیلمی سینەمایی محەممەد ئیمام بەناوی "عمهم" بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە سینەماکانی میسر نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 7 تەممووز لە سینەماکانی میسر نمایشکرا و داهاتی تاوەکو ئێستا 48 ملیۆن جونەیهە.

فیلمەکە لە نووسینی وسام سەبرییە و لە دەرهێنانی حسێن ئەلمەنباوییە و بەرهەمی ئەحمەد ئەلسبکییە.

لەم بەرهەمە سینەماییەدا جگە لە محەممەد ئیمام، هەریەک لە سەید رەجەب، محەممەد لوتفی، محەممەد سەلام و باسم سەمرە رۆڵی تێدا دەگێڕن.

دوایین فیلمی محەممەد ئیمام بەناوی "لص بغداد" بڵاوکرایەوە، تێیدا لەگەڵ فەتحی عەبدولوەهاب و یاسمین رەئیس رۆڵی سەرەکیان گێڕاوە.

 





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad