English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Elvis لە سینەماکانی جیهاندا
2022-08-25 [11:43 AM]

ZNA – هەولێر


 

 فیلمی سینەمایی Elvis لەبارەی گۆرانیبێژی ئەمریکی ئیلیڤیس پریسلی، لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
 
ئەم بەرهەمە سینەماییە کە 24 حوزەیران لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی 270 ملیۆن و 653 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
 
ئەم بەرهەمە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا و کەندا 144 ملیۆن و 853 هەزار دۆلار و لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 125 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە.
 
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئۆسترالی باز لۆرمانە و یەکەم نمایشی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بووە لە شاری کانی فەرەنسا.
 
چیرۆکی فیلمەکە باس لە پەیوەندی نێوان پریسلی و پارکەر دەکات کە توانی ئەو هونەرمەندە بدۆزێتەوە و بە دنیای بناسینێت.
 
تۆم هانکس، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی پارەکەر دەگێڕێت، بەمەش یەکەم رۆڵی ئەو ئەکتەرەیە لە مێژووی کارکردنیدا لە سینەما کە وەک وێنەیەکی باش پیشان نادات و کەسێکی خۆشەویست نابێت لەلای بینەر.
 




ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad