English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆرج ئەرلڕاسی کۆچی دوایی کرد
2022-08-27 [04:45 AM]

ZNA – هەولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هونەرمەندی لوبنانی جۆرج ئەلڕاسی، بەهۆی رووداوێکی ترسناکی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی کارگەکە لە نزیک ئاسایشی گشتی گیانی لەدەستدا، کارمەندانی بەرگری شارستانیش چوونە شوێنی ووداوەکە.

 

ئەو کچەی کە یاوەری جۆرج بووە لە گەشتەکەیدا، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، هەروەها ئەو وێنانەی کە لە ماڵپەڕە رۆژنامەوانییەکانی لوبنان بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە رووداوەکە زۆر گەورەیە و پێدەچێت جۆرج پێش ئەوەی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست بدات، ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیبێت.

 

ەرگری شارستانی ئەو دوو تەرمەکەی گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی تەنایەیل، دوای ئەوەی رووداوەکە لە نێوان سنووری لوبنان و سوریا روویدا، ئەو هونەرمەندە لە کۆنسێرتەکەی لە سوریا دەگەڕایەوە.

 

جۆرج ئەلڕەسی لە بنەماڵەیەکی هونەریدا لەدایکبووە، باوکی ژەنیاری عودە، توانیویەتی بەدواداچوون بۆ تواناکانی دەنگی و هونەری بکات، یەکەم گرێبەستی لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ئەنجامداوە بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرت.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad