English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگی بەکارهێنانی شۆفان چییە؟
2022-08-29 [10:29 AM]

هەولێر : ZNA


شۆفان، سودیکی زۆری هەیە ئەگەر بەردەوام بەکاری بهێنین نەک تەنها بۆ مانگێگ یان دوو مانگ، کەواتە چۆن بتوانین منداڵەکانیشمان فێری خواردنی شۆفان بکەین بۆ ئەوەی کە گەورەبون شتێکی نامۆ نەبێت لە ژیانیاندا ؟ شۆفان یان ( Oats) لەتایپی دانەوێڵەیە و جیاوازی هەیە لە گەنم، با بزانین بەها خۆراکێکەی چیە و بۆچی باشە؟ ۱/ هێورکەرەوەیە، واتا هەستی توڕەبون کەم دەکاتەوە بەتایبەی ئەو کەسانەی زوو توڕە ئەبن . ۲/ یەکێکە لە گرنگ ترین سەرچاوەی مادەی (Inositol ) ڵێ وەردەگیرێت کەیارمەی هاوسەنگی کوڵسترۆڵێ سروشتی ناو خۆین دەدات.. ۳/ گرنگترین کانزای تیایە وەک( کالسیوم- پۆتاسیوم- مغنسیوم) کەواتە سەرچاوەیەکی گرنگی تەندروستە بۆ جەستە بەبێ( کالوری) .یان کالۆریەکی زۆر کەم. ٤/ دژە خەمۆکیە چونکە ئارامکەرەوەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوکەسانە دڵە ڕاوکێا ن هیە و خەموکیان هەیە .. ٥/ سودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کێشیان دادەبەزێنن بەهۆی دەوڵەمەندی وبڕێکی زۆری لە ڕیشاڵ یاخود ( کەپەک) ی تیدایە ڕێژەی کالۆری زۆر کەمە وکێشی لەش زیاد ناکات واباشترە لەژەمی بەیانیان بخورێت . ٦- پارێزگاری ئەکات لەتوشبون بەشێر پەنجەی ڕیخۆڵە بۆیە ئامۆژگاری دەکرێت کە لە هەفتەیک دا ۲-۳ جار بخورێت . ۷- زۆر بەسودە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی قۆڵۆن و قەبز یان هەیە شۆفان بەکار بهینن لەبری دەرمانی قەبزیو کێشەکانی قۆڵون. ۸- کاریگەری هەیە بۆ کەمکردنەوەی کۆڵسترۆڵی خراپ( LDL) بەبێ ئەوەی کۆڵستڕوڵی باش (HDL) کەم بێتەوە . ۹-توێژینەوەی زانستی دەریخستوە کە ئەو کەسانەی شۆفان بەکار ئەهێنن بەشێوەیەکی بەردەوام پارێزراون لە کێشەکانی نەخۆشی دڵ وفشاری خوێن. ۱۰/ بەهۆی دەوڵەمەندی و پێکاتەی( دژە ئوکسان) کاریگەریەکی زۆر هەیە لە پاراستنی دڵ و دەمارەکانی دڵ لەتوش بون بە جەڵتە ..هەروەها پاراستن لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان .. کەواتە تەنها بۆ کێش دابەزین سودی لێ وەرناگیریت سودەکانی بەهایەکی خۆراکی زۆری هەیە بۆ هەمووان، بۆیە دودڵمەبە لە بەکارهێنانی ئەو خۆراکە سروشتیه پڕ بەها خۆراکیە.





ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad