English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار هەنگاو بۆ چارەسەری وشکی پێست
2022-08-29 [12:35 PM]

ZNA : هەولێر


وەرزی هاوین یەکێکە لەو وەرزانەی کە گۆڕانکاری لە رەنگی پێستدا روودەدات یان دەسووتێت بەهۆی بەتینی تیشکی خۆرەوە، بۆ ئەمەش دەبێت چەند هەنگاوێك بگیرێتە بەر. ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چوار لە گرنگترین هەنگاوەکان کردووە بۆ چارەسەری وشكبوون و سوتانی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە، بەم جۆرە: ١. حەمام بە ئاوی سارد بکە بۆئەوەی پێست ئارام ببێتەوە و توێکهەڵدانی کەم ببێتەوە. ٢. شێدارکەرەوەی سروشتی بەکاربهێنە یان سەبار بدە لە پێستت، گرنگ ئەوەیە ئەو ماددەیەی بەکاریدەهێنین ماددەی کیمیایی تێدا نەبێت. ٣. هەنگوین یەکێکە لە شێدارکەرەوە سروشتییەکان کە دەکرێت بۆ چارەسەری وشکی پێست و لابردنی پێستی مردوو بەکاربهێنرێت و چارەسەری سوتانی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە دەکات. ٤. بەهیچ جۆرێك پێستت تەقشیر مەکە چونکە هەوکردنی پێست زیاتر دەکات و نیشانەکان خراپتر دەکات





ئەم هەواڵە 634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad