English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم پێشوازی لە کونسوڵی ئێرانی کرد
2022-08-29 [11:17 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ ـی ئابی ٢٠٢٢ ، بەڕێز فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە یاوەری ڕاوێژکارانی دەستە، پێشوازیکرد لە بەڕێز نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەرێمی کوردستان.

لە سەرەتای دیدارەکەدا ھەردوولا باسیان لە بارودۆخی ئێستای وڵاتی عێراق کرد، کە بە دۆخێکی سیاسیی ئاڵۆز و چەقبەستوودا تێدەپەڕێت، ئەمەش ئەرکی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراقی قورستر کردووە.

 فەھمی بورھان سەرۆکی دەستە، باسی بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کرد، وە تیشکی خستەسەر ئەوەی کە کارەکانمان لەم ناوچانە سیاسیی و یاسایین، ھەروەھا بە گرنگییەوە باسی جێبەجێ کردنی مادەی ١٤٠ ـی دەستووری ھەمیشەیی عێراقی کرد کە تاکە ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم ناوچانەیە.

لە تەوەرێکی تردا فەھمی بورھان ڕوئیای کارکردن و بەرنامەی کاری دەستەی خستەڕوو دەربارەی ناوچە کوردستانییەکان بە ئامانجی خزمەتکردنیان، ھەروەھا ئاماژەی بۆ مافی سەرجەم پێکھاتە جیاجیاکانی ئەم ناوچانە کرد، کە دەبێت لە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆوە مافەکانیان بۆ دابین بکرێت بەتایبەتی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لەم ناوچانە.

لای خۆیەوە نەسروڵڵا ڕەشنوودی، وێڕای خۆشحاڵی بۆ سەردانیکردنەکەی، ھیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی بۆ کارەکانی دەستە خواست، جەختی کردەوە لە گرنگیی بوونی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ وڵاتە دراوسێکانی و ھەرێمی کوردستان. ھەروەھا ئامادەیی تەواوی نیشاندا بۆ ھەر جۆرە ھاوکارییەک لە چوارچێوەی دەستووری عێراق، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکان. 

لە کۆتاییشدا ھەردوولا ھیوای ھێوربوونەوەی بارودۆخی سیاسی عێراقیان خواست و ڕایانگەیاند دەبێت ھەموومان بەیەکەوە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە سیاسییە ناھەموارە، وە بەردەوامبوونی ھەماھەنگیی و ھاوکاریان بۆ یەکتر دووپات کردەوە.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad