English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌ر بۆردومانكردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌، تاڵیبان پاکستان تۆمەتبار دەکات
2022-08-29 [11:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ یەکشەممە وەزیری بەرگری تاڵیبان بە وەکالەت ڕایگەیاند پاکستان ڕێگەی بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا داوە کە سنوری ئاسمانی ئەوان بەکاربهێنن بۆ چوونە ناو ئەفغانستانەوە، دوابەدوای ئەوەی ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانی بە فرۆکەی بێفرۆکەوان لە کابول ئەنجامدا، پاکستان بە هاوکاریکردنی ئەمەریکا تۆمەتبار کرا بوو بەڵام لەم دواییانەدا پاکستان ڕەتیکردبۆوە.

مەلا محەممەد یەعقووب وەزیری بەرگری بە وەکالەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کابوڵ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا لە رێگەی پاکستانەوە چوونەتە ناو ئەفغانستانەوە.

وتیشی "بەپێی زانیارییەكانی ئێمە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لەڕێگەی پاكستانەوە بۆ ئەفغانستان چوونەتە ژوورەوە، ئەوان ئاسمانی پاكستان بەكاردەهێنن، داوا لەپاكستان دەكەین، ئاسمانی خۆتان لەدژی ئێمە بەكارمەهێنن."

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکستان ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی داوای لێدوانی نه‌دایه‌وه‌.

دەسەڵاتدارانی پاکستان رەتیدەکەنەوە دەستیان لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا هەبووبێت یان پێشوەختە ئاگاداری ئەوە بووبێت لەسەر هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە ئەمەریکا رایگەیاند لە مانگی 7 ی رابردوودا لە کابوڵ ئەنجامیداوە و بەهۆیەوە ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدە کوژراوە.

ئەم قسانەی یەعقوب لەوانەیە گرژی و ئاڵۆزی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێی لێبکەوێتەوە لە کاتێکدا بزوتنەوەی تالیبان نێوەندگیری دەکات لە دانوستانەکانی نێوان پاکستان و گروپێکی چەکداری تاڵیبانی پاکستان. هەروەها ئەفغانستان زۆر پشت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ پاکستان دا دەبەستێت لە کاتێکدا ئەو وڵاتە تووشی قەیرانی ئابوری بووەتەوە.

بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هێرشی ئاسمانی مانگی 7 دا دەکەن و تا ئێستا تەرمی سەرکردەکەی ئەلقاعیدەیان نەدۆزیوەتەوە.

 

Voa





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad