English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌نها بۆ شەڕکردن دژی داعش، هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ کوردەکانی سووریا ماوەتەوە
2022-08-29 [11:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ژەنراڵ کێنت فرانک مەکێنزی کۆنە فەرماندەی، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە گفتوگۆ لەگەڵ فۆکس نیوزدا جەختی کردەوە کە درێژەی مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە و شه‌ڕی داعشە.

ئه‌م ژه‌نه‌راڵه‌ وتیشی، ئەمریكا راستەوخۆ دەستی لە شەڕی داعشدا نییە، بەڵكوو ئەوە هێزە كوردییەكانی سووریان كە راستەوخۆ شەڕی داعش دەكەن.

مەکێنزی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، بڕیاری ئەمریکا بۆ مانەوە لەگەڵ کوردەکانی سووریا یان جێهێشتنی ناوچەکەی ژێر کۆنترۆڵی ئەوان بڕیارێکی سیاسییە؛ ئێمە تەنیا بە یەک ئامانج چووینە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا و ئەویش ڕاوەدوونانی داعش بوو.

ژەنەڕاڵە خانەنشینکراوەکەی سوپای ئەمریکا باسی له‌وه‌ش كرد، شەڕی داعش بەردەوامە، بەڵام هێزە کوردەکانی سووریا خەریکی ئەو شەڕەن و ئەوان بەشێوەی ڕاستەوخۆلە بەرەکانی شەڕدان.

مەکێنزی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هۆکاری نەکشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان بۆ ئەمەیە کە ئەمریکا نازانێت پاش کشانەوەی هێزەکانیان چی بەسەر کەمپی هۆلدا دێت کە دەیان هەزار ئەندام و بنەماڵەی داعشی لێیە.

 





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad