English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگارى هەولێر: "زانکۆى سەڵاحەدین پێگە و کاریگەرى مێژووى خۆى هەیە لەهەرێمى کوردستان، بۆیە ناونیشانى زانکۆى دایکى پێدراوە"
2022-08-29 [01:40 AM]

ZNA-هەولێر


سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.8.29، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانى کوردستان و عێراق و کونسڵ و نێردەى وڵاتان و مامۆستایانى زانکۆ، کۆلێژى زانستیى زانکۆى سەڵاحەدین، لەژێر چاودێرى سەرۆکى زانکۆ سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى ماتماتیکى لەهۆڵى شەهید سەعد عەبدوڵا ئەنجامدا.

لەدەستێکى کۆنفرانسەکەدا، پارێزگارى هەولێر لە گوتارێکدا وێڕاى بەخێرهێنانى بەشداربووان و توێژەران و میوانانى کۆنفرانسەکە، ڕایگەیاند: "زانکۆى سەڵاحەدین پێگە و کاریگەرى مێژووى خۆى هەیە لەهەرێمى کوردستان بۆیە ناونیشانى زانکۆى دایکى پێدراوە، ئەنجامدانى ئەو کۆنفرانسەش بەپشتیوانى چەند ڕێکخراوێکى ئەوروپى، نیشاندانى ئەو پێگەیەیە، لەگەڵ ئەوەدا پەیوەندییەکانى زانکۆى سەڵاحەدین و بەستنەوەى بەناوەنده‌ ئەکادیمییەکان و زانکۆکانى دیکە و ڕێکخراوەكان، گەشەپێدان و بەرەوپێشوەچوونى خوێندنى باڵا لەهەرێمى کوردستان نیشان دەدات".

لەکۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر گوتى: "هیوادارین ئەنجامدانى ئەم کوانفرانسە لەچوارچێوەى ئەو توێژینەوانەى کە لەلایەن توێژەرانەوە پێشکەش دەکرێت، ببێته‌ بەشێک لەزیاتر گەشەسەندن و بەیەکتر بەستنەوەى زانکۆى سەڵاحەدین و ناوەندە ئەکادیمییە جیهانیەکان، و بڕیار و ڕاسپاردەکانى ئەم کۆنفرانسەش، ببێتە بنەمایەک بۆ کۆلێژى زانست و سوودى زۆر لە دەرەنجامەکانى وەربگیرێت".





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad