English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە راوێژکاری سەربازی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد
2022-08-29 [01:48 AM]

ZNA-هەولێر


دروستکردنی فیرقەکان و دانانی میلاک بۆیان، تەوەری سەرەکی گفتوگۆی نێوان سەرۆکی ئەرکان و راوێژکاری سەربازی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان بوو.
ئەمڕۆ ٢٩ ئابی ٢٠٢٢، فەریق روکن عیسا عوزێر  سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ رۆب درایڤەر راوێژکاری سەربازی سوپای بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆیان لەبارەی هەنگاوەکانی دامەزراندنی فرقەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد، کە لە ئێستادا رەشنوسی میلاکی فرقەکان، لەلایەن لیژنەی دانانی میلاکاتی وەزارەتەوە ئامادە کراوە، وابڕیارە دوای تاوتوێ کردنی لەلایەن وەزارەتەوە، پەسند بکرێت.
لەلایەکی ترەوە، میکانیزمی مەشق و راهێنانی ئەفسەر و پێشمەرگەکانی، کە دەچنە ناو میلاکی فیرقەکان، بەگوێرەی میلاکی دیاری کراو تاوتوێ کرا.
لە کۆتاییدا، باسیان لە یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد، هەردوولا جەختیان کردەوە لە  هەماهەنگی زیاتر، بەئامانجی یەکخستنەوەی تەواوی هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad