English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مسته‌فا كازمی داوای یارمه‌تی له‌ موقته‌دا سه‌در ده‌كات
2022-08-29 [03:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات له‌ ناوچه‌ی سه‌وز بكشێنه‌وه‌ و هه‌موولایه‌ك دانبه‌خۆدابگرن.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات به‌ زووترین كات له‌ ناوچه‌ی سه‌وز بكشێنه‌وه‌ و پابه‌ندی رێنمایی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بن.


كازمی به‌ توندی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژی خۆپیشانده‌ران له‌ ناوچه‌ی سه‌وز و په‌لاماردانی باڵه‌خانه‌ی كۆشكی حكومی ده‌كات و به‌ ده‌رچوون له‌ یاسا وه‌سفی ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌رده‌وامی ناكۆكی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان گه‌یشتۆته‌ ئاستێك كه‌ زیان به‌ داموده‌گاكانی ده‌وڵه‌ت بگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به‌ گه‌لانی عێراق و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ناكات، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك دانبه‌خۆیاندا بگرن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆ.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوای هاوكاری له‌ موقته‌دا سه‌دریش ده‌كات كه‌ داوا له‌ لایه‌نگرانی بكات له‌ ناوچه‌ی سه‌وز و نزیك داموده‌زگا حكومییه‌كان بكشێنه‌وه‌ و رێز له‌ رێنمایی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بگرن، هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش سووربووه‌ له‌سه‌ر پاراستنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران چوونه‌ ناو كۆشكی حكومی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ ناوچه‌ی سه‌وز، مسته‌فا كازمی بڕیاریدا دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌سێردرێت و ئاماده‌یی سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیشی بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزكرده‌وه‌.





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad