English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
2022-08-29 [03:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


مووچه‌ی مانگی هەشتی لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمەرگە دابەش ده‌كرێت، دابه‌شكردنى مووچه‌كه‌شیان هاوشێوه‌ى مانگى پێشوو ده‌بێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، ئەمڕۆ دووشه‌ممە 29/8/2022، ژمێریاریی وەزارەتی دارایی و ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە بانکەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە 31/8/2022 مووچەی مانگی هەشتی لیوا هاوبەشەکان دابەش بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، دابەشكردنی مووچەی لیواكان هاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت و مەرج نییە هەموویان لە یەك ڕۆژدا مووچە وەربگرن.

چەند لیوایەكی پێشمەرگە بودجەیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دابین كراوە و مانگانە دوای ئەوەی پارەكە دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەكانیان پێ دەدرێت.

پێشتر جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هەركاتێك پارەی ئەمریكییەكان بگات، 24 یان 48 كاتژمێر دواتر مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و هیچ كێشەیەكی تێدا نییە".

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 1762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad