English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەپێی یاسا دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ پێشمەرگە خەرج دەکرێت
2022-08-29 [05:36 AM]

ZNA-ھەولێر


ئه‌ندامێکی لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایگەیاند، کە دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ پێشمەرگە بەپێی ھەندێک رێنمایی ڕاگیرابوو جارێکی دیکە دەرماڵەیان بۆ خەرج دەکرێته‌وه‌.

سه‌عید هه‌ركى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەپێی یاسا دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ پێشمەرگە خەرج دەکرێت، بەڵام لەکاتی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی بەھەندێک رێنمایی دەرماڵەکان وەستابوون و ئێستا جارێکی دیکە وەکو مافێکی یاسایی دەرماڵەکانیان بۆ خەرج دەکرێتەوە.

ھەروەھا سه‌عید هه‌ركى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو دەرماڵەیە ھی خێزان و بڕوانامەیە و لەمەودوا بۆیان خەرج دەکرێت، چونکە ئەوە مافی پێشمەرگەیە کە ئەو دەرماڵەیان پێبدرێت و بڕیاردراوە کە دەرماڵەیان بۆ خەرج بکرێتەوە و کاری لەسەر دەکرێت، چونکە ئێستا دۆخەکە لەبارە بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵە بۆ ھێزی پێشمەرگە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad