English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا په‌یامێك ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات
2022-08-29 [05:36 AM]


 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق داوای هێورکردنەوەی دۆخی عێراق دەکات و رایدەگەیێنێت، نابێت ئاسایشی وڵاتەکە بخرێتە ژێر مەترسییەوە.

 

لە راگەیێندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا نیگەرانیی وڵاتەکەی لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆی عێراق، بەتایبەت بەغدا، دەربڕی و دەڵێت، "ئەو راپۆرتانەی باس لە گرژیی دۆخەکە لە تەواوی عێراق دەکەن، مایەی دڵگرانییە، لەو کاتەی دامودەزگا عێراقییەکان رێگەیان پێنادرێت بە ئاسایی کار بکەن."

 

لە درێژەی راگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هاتووە، نیگەرانن لە ئاڵۆزبوونی دۆخەکە و داواش لە سەرجەم لایەنەکان دەکەن ئارامی بپارێزن و خۆیان بەدووربگرن لە هەر کردەوەیەک کە ببێتە هۆی دروستبوونی تووندوتیژیی زیاتر.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای ئەوەی کردووە کە ئاسایش، سەقامگیری و سەروەریی عێراق نەخرێتە مەترسییەوە و دەڵێت، "ئێستا کاتی دیالۆگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، نەک رووبەڕووبوونەوە."

 

هەر لەو راگەیێندراوەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەوەی خستووەتەڕوو، مافی خۆپێشاندان پایەیەکی گرنگی دیموکراسییە، بەڵام پێویستە خۆپێشاندەران رێز لە دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق بگرن، کە لەپێناو خزمەتکردنی گەلی عێراق دانراوە و دەبێت رێگەش بدرێت بە ئاسایی کار بکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە باڵیۆزخانەیان لە بەغدا چۆڵ کرابێت.

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەیان دەکەن لە بەغدای پایتەخت رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە راست نین.

 

رۆژی دووشەممە 29-08-2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەڕێگەی تویتێکەوە وازهێنانی خۆی لە پرۆسەی سیاسی راگەیاند، دواتر لایەنگرانی رەوتەکە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەستیان بە خۆپێشاندان کرد.





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad