English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق چواره‌مین وڵاتی عه‌ره‌بییه‌ دانیشتوانی هه‌ست به‌ ئاشتی و ئارامی ناكه‌ن
2022-08-29 [07:50 AM]

​ZNA – هەولێر


په‌یمانگای بیرمه‌ندانی نێودەوڵەتی ئوسترالیا بۆ ئاشتی و ئابووری ئاشكرای کرد، چوار وڵاتی عەرەبی لە نێویاندا عێراق دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌ست به‌ ئاشتی و ئارامی ناكه‌ن.

پەیمانگاکە رایگەیاندووە، له‌ 163 وڵات راپرسییان ئه‌نجامداوه‌ و لەسەر بنەمای سەلامەتی و ئاسایشی کۆمەڵگا، بەردەوامی ململانێ نێوخۆیی و نێودەوڵەتییه‌كان كاریان كردووه‌.

جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، عێراق له‌ ریزبه‌ندی 157ه‌مینی جیهانه‌ له‌ كۆی 163 وڵات كه‌ به‌هۆی به‌هۆی شه‌ڕ و ناسه‌قامگیرییه‌وه‌ ئاشتی له‌ ئاستێكی زۆر نزمدایه و خه‌ڵكه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی سۆماڵ و لیبیا و سوودان هه‌ست به‌ ئاشتی و ئارامی ناكه‌ن.

جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌، دانیشتوانی ئایسلەندا، نیوزله‌ندا، ئێرله‌ندا، دانیمارك و نه‌مسا وەک ئاشتیخوازترین وڵات له‌پله‌كانی یه‌كه‌م تا پێنجه‌میان داگیركردووه‌.

 





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad