English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی پێشهاته‌كانی به‌غداوه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
2022-08-30 [01:41 AM]

ZNA-هەولێر


له‌ په‌یامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی له‌ باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا ده‌ربڕیوه‌ و رایگه‌یاندووه‌، "له‌ نزيكه‌وه‌ و به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سياسى و ئه‌منييه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدا و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی وڵات ده‌ڕوانين. داوا له‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆياندا بگرن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن دۆخه‌كه‌ له‌وه‌ زياتر له‌ كۆنترۆڵ ده‌ربچێت".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، "خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ مافێكى ده‌ستووريى پارێزراوه‌، به‌ڵام ئاڵۆزى و ڕاگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه‌ ده‌بێ شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و ڕێگرى له‌ ئه‌رك و كاره‌كانيان نه‌كرێت".

له‌ باره‌ی رۆڵ و ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، " له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منييه‌كان پێويسته‌ به‌وپه‌ڕى ئاگايى و وشيارييه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌درێت خۆپيشاندان و ڕووداوه‌كان ببنه‌ هۆى تێكچوونى زياترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عێراقييه‌كاندا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "دۆخى وڵات ئه‌وپه‌ڕى دانايى و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لۆژێك و ده‌سپێكردنى گفتوگۆيه‌كى نيشتمانى و به‌رپرسانه‌ و هاريكاريى هه‌مووانى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ ڕزگارى ببێت و كار له‌ كار نه‌ترازێت".

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌ هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ هاريكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان، بۆيه‌ دووباره‌ هه‌موو هێز و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌ عێراقييه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بێن له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌ و ده‌ست به‌ گفتوگۆيه‌كى جددى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ى وڵات بكه‌ن.

 





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad