English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێران داخرا
2022-08-30 [07:42 AM]

ZNA-هەولێر


دوای بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی موقتەدا سەدر لە سیاسەت و بەهۆی ئاڵۆزیی و پێکدادانەکانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان لە شارەکانی عێراق  ئێران هەموو دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ عێراق داخست. 

قایمقامێتی شارەکانی سەر سنووری نێوان ئێران و عێراق رایانگەیاند، حکومەتی عێراق دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی بەغدا و روودانی شەڕ و ئاڵۆزی لە هەندێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی داوە و بەو هۆیەش لە ئێوارەی دووشەممەوە دەروازەی سنووریی ئەو پارێزگایانەی هاوسنووری عێراقن، هاتووچۆیان راگرتووە.  

دەروازە سنوورییەکانی مێهران لە پارێزگای ئیلام، قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان، چەزابە لە پارێزگای فارس و شەلەمچەش لە پارێزگای خوزستان داخران.   

راگەیێندراوی بڵاوکراوەی ئەو شارانەی سنوور ئاماژە بەوە دەکەن، داخرانی دەروازە سنوورییەکان تەنیا تایبەتە بە زیارەتکاران و هیچ ئاماژەیەک بە داخرانیان بە رووی بارهەڵگرەکاندا نییە. 

رۆژی دووشەممە، 29-8-2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، واز لە کاری سیاسی دەهێنێت، دوای ئەوەش لایەنگرانی بەلێشاو چوونە سەر شەقامەکان و داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت و "لابردنی گەندەڵکارانیان" دەکرد.  


 

 





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad