English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار موشەک ئاراستەى ناوچەى سەوزى بەغدا کرا
2022-08-30 [07:57 AM]

ZNA-هەولێر


شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق ڕایگەیاند، چوار مووشەک ئاراستەى ناوچەى سەوزى بەغداى پایتەخت کراون لە شوێنێکی نیشتەجێبوون کەوتۆتە خوارەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30-8-2022، شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق لە راگەیێندراوێکیدا ڕایگەیاند، چوار موشەک ئاراستەى ناوچەى سەوزى بەغداى پایتەخت کراون و لە شوێنێکى نیشتەجێبوون کەوتوونەتەخوارەوە. 

شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق لەبارەی زیانی مووشەکەکانەوە گوتیشی، ئەو چوار مووشەکە لە هەردوو ناوچەى حەبیبییە و بەلەدیاتى رۆژهەڵاتى بەغداوە ئاراستەى ناوچەى سەوز کراون و بەهۆیانەوە زیانی ماددی بە چەند خانوو و باڵەخانەیەکی شوێنی نیشتەجێبوون کەوتووە.
ئاراستەکردنى ئەو مووشەکانە هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزبوونى دۆخى ئەمنى لە بەغداى پایتەخت بەهۆى پێکدادانى نێوان گرووپى چەکداریى سەرایا سەلامى سەر بە رەوتى سەدر و گرووپە چەکدارەکانى دیکە.  

لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە خۆپێشاندەران چوونە سەر بەشێک لە کۆشکەکانی ناوچەی سەوز، پاشان لە کۆشکی حکومەت هێزێکی ئەمنی بە چەک و گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەی بە خۆپێشاندەران کرد و رووبەڕووبوونەوە روویدا کە بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا لانی کەم 15 خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 300 خۆپێشاندەریش برینداربوون.





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad