English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە
2022-08-30 [09:17 AM]

ZNA-هەولێر


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی  عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پەیوەندی بە مستەفا کازمییەوە کردووە و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری عێراق دەربڕیووە.

مەسرور بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی: "زۆر نیگەرانم لە گەڕێکی دیکەی توندوتیژییەکان لە عێراق پەیوەندیم بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە، بۆ دەربڕینی ئامادەیی هەرێمی کوردستان لەپێناو گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ عێراق".

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "ئێستا کاتی گفتوگۆیەکی کراوە و راشکاوانەیە، سەبارەت بەو کێشە قووڵانەی رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، پێویستە هەموومان ئەو بوێرییەمان تێدابێت، کە دان بە جیاوازییەکانی یەکتردا بنێین. ئەو بارودۆخەی تێیکەوتووین پێویستی بە چارەسەرێکی ریشەییە".





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad