English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆسکۆ لە نزیکەوە چاودێری دۆخی عێراق دەکەین
2022-08-30 [10:25 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی دۆخی عێراق دەکەن و داواش دەكه‌ن لایەنە سیاسییه‌كان ده‌ست به‌ گفتوگۆ بکەن.

ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیاوە بڵاویکردووتەوە، مۆسکۆ لە نزیکەوە چاودێری دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئێستای عێراق دەکات. داواشی لە لایەنە ناکۆکەکان ده‌كات دانبەخۆیاندا بگرن و دەست بە گفتوگۆ بکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رووسیا پەیوەندی باشی لەگەڵ سەرجەم سەرکردە سیاسییەکانی عێراق هەیە و پێیانوانییە هیچ مەترسییەکی جدیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی رووسی هەبێت، بەڵام بەردەوام دەبن لە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و کاری لە پێشینەشیان سەلامەتی نوێنەرایەتی و کارمەند و هاووڵاتییانیه‌تی.





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad