English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر بۆ لایەنگرانی: لە کاژێرێکدا بکشێنەوە
2022-08-30 [11:53 AM]

ZNA-هەولێر


 

رێبەرى رەوتى سەدر ماوەى کاژێرێکى دایە لایەنگرانى رەوتەکەی بۆ کشانەوە لە خۆپێشاندان و مانگرتن لە ناوچەی سەوز و راگەیاند، نیگەران بووە لەوەى روویداوە و داواى لێبووردنى لە گەلى عێراق کرد. 

  

رۆژی 30ى ئابى 2022، موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، نیگەران بووە لەوەى روویداوە و گوتى: "داواى لێبووردن لە گەلى عێراق دەکەم و عێراق زەرەرمەندیى یەکەمە لەوەى کە روویدا؛ بکوژ و کوژراو پێکەوە لە ئاگردان سەر بە هەرچ لایەنێک بن." 

 

موقتەدا سەدر گوتیشى: "پێشتر نیشتیمانەکەم دیلى گەندەڵى بوو، بەڵام ئێستا دیلى گەندەڵى و تووندوتیژییە و هیوام دەخواست خۆپێشاندانى ئاشتییانە هەبێت بەبێ چەک و هەر شۆڕشێک تووندوتیژى لەگەڵدا بێت، شۆڕش نییە و من رەخنە لە شۆڕشى رەوتى سەدریش دەگرم." 

 

رێبەرى رەوتى سەدر ماوەى یەک کاژێرى دایە لایەنگرانى بۆ کشانەوە لە ناوچەی سەوز، هەڕەشەى ئەوەى کرد کە ئەگەر بەدەم ئەو داواکارییەوە نەچن خۆى لێیان بێبەرى دەکات و گوتی، "رشتنى خوێنى عێراقى حەرامە." 

 

موقتەدا سەدر سوپاسى هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانى حەشدی شەعبی و فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان کرد بۆ پاراستنى دۆخەکە. 





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad