English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای په‌یامه‌كه‌ی سه‌در، لایەنگرانی کشانەوە
2022-08-30 [11:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئەوەی موقتەدا سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوایکرد لە ماوەی یەک کاتژمێردا کۆتایی بە ئاڵۆزییەکانی بەغدا بهێندرێت و لایەنگرانی بکشێنەوە، خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوز دەستیان بە کشانەوە کرد.

ئەمڕۆ 30/8/2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە لایەنگرانی کرد بکشێنەوە، بۆ ئەوەی کۆتایی بە ئاڵۆزییەکانی بەغدا بهێندرێت.

سەدر، گوتی: "غەمگینم بەوەی لە شەقامەکانی بەغدا دەبینم، داوای لێبوردنی لە گەلی عێراق دەکەم، بکوژ و کوژراو هەردووکیان دەچنە دۆزەخەوە".

راشیگەیاند: "نیشتمانەکەم بووەتە دیلی دەستی گەندەڵی و توندوتیژی، هەمیشە خواستوومە خۆپیشاندان و مانگرتنی ئاشتیانە هەبێت، بەڵام دوور لە هاوەن و ئارپیچی".

 

 





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad