English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای باڵای فیدراڵیی لە عێراق لەبارەی چارەنووسی ئەم خولەی په‌رله‌مان كۆنه‌بووه‌وه‌
2022-08-30 [11:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی لە عێراق بۆ بڕیاردان لەبارەی چارەنووسی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەنجام نەدرا.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢، سەرجەم دادگاکان لەنێویاندا دادگای باڵای فیدراڵیی دانیشتنی تێڕوانین لەبارەی ئەو سکاڵایانەوە ئەنجام نادەن کە پێشکەشیان کراوە.

راشیگەیاندووە، ھۆکاری ئەوەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە قەدەغەی ھاتوچۆ لەسەرتاسەری عێراق راگەیەندراوە، دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت، کراوە بە پشوو.

بڕیاربوو ئەمڕۆ، دادگای باڵای فیدراڵیی دانیشتنی تێڕوانین لەبارەی ئەو سکاڵایەوە ئەنجام بدایە کە لەلایەن رەوتی سەدرەوە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەش کراوە.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad