English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیبراهیم رەئیسی بۆ فوئاد حوسێن: پێگەی مەرجەعیەت، رۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە
2022-08-30 [12:03 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق راگەیاند: پاراستنی "ئاسایش و سەقامگیریی" عێراق تەنیا لەڕێگەی گفتوگۆ و بە رەچاوکردنی دەستوور دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش "پێگەی مەرجەعیەت، رۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە."

سەرۆککۆماری ئێران هەروەها سوپاسی عێراقی کردووە بۆ ئەو رۆڵەی کە لە لێکنزیککردنەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ سعوودیە گێڕاویەتی و ئاماژەی بەوە کردووە، لێکنزیکبوونەوەی ئێران و سعودیە بە سوودی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەیە.

لای خۆیەوە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سوپاسی ئێرانی کرد بەبۆنە پشتگیرییە هەمیشەیی و یەکلاکەرەوەکانیەوە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و هەروەها تەواو بوونی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی وڵاتەکەی.

لە کۆتاییدا فوئاد حسێن جەختی لە ڕۆڵگێریی وڵاتەکەی کرد بۆ باشتر بوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعووديه‌ و ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی لەوبارەوە پێشکەش کرد.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad