English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین سوودەکانی سپێناخ بۆ تەندروستی جەستە
2022-08-30 [02:40 AM]

هەولێر : ZNA


سپێناخ بە مەڵبەندێکی باشی ڤیتامینەکان و کانزاکان دادەنرێت بەتایبەت ڤیتامین A و C و ترشی فۆلیك و ئاسن، هەروەها بڕیکی زۆر لە دژەئۆکسید و کارۆتیناتی تێدایە کە تەندروستی پێست باشتر دەکەن و سیستمی بەرگری بەهێزدەکەن. بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی"healthline"، ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی سپێناخ کردووە ئەگەر بەشێوەیەکی رۆژانە بخورێت، بەم جۆرە: ١. تەندروستی چاوەکان باشتر دەکات بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی بیاکسیانسین و لۆتین. ٢. پارێزگاری جەستە دەکات لە تووشبوون بە شێرپەنجە بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژە ئۆکسیدەکان. ٣. فشاری خوێن دادەبەزێنێت و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر نیترات لە پێکهاتەیدا. ٤. سیستمی بەرگری بەهێزدەکات چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و ماددە خۆراکییە بەسوودەکان. ٥. دەوڵەمەندی بە ڤیتامینەکان، وادەکات پێست جوانتر بێت و تەندروستی باشتر ببێت





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad