English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانچێستەر گرێبەستێکی گەورەی واژۆکرد و یاریزانەکەی گواستەوە
2022-08-30 [01:39 AM]

ZNA - هەولێر


یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی ئانتۆنیی، هێرشبەری بەرازیلی و یانەی ئایاکسی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

 

مان یونایتد لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی گواستنەوەی یاریزانەکەی راگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە پشکنینی پزیشکیی لە کارینگتن ئەنجامدا و رێکارەکانی پەیوەندیکردنی بە یانە ئینگلیزییەکە تەواوکرد.

 

گواستنەوەی یاریزانەکە بەرامبەر 95 ملیۆن یۆرۆ و 5 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانکاری دەبێت و دەبێتە دووەم گرانترین یاریزانی یانەکە دوای پۆڵ پۆگبا.

 

گرێبەستی یاریزانە بەرازیلییەکە لەگەڵ مان یونایتد تاوەکو ساڵی 2027 دەبێت لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ ساڵی 2028 و دەبێتە گرانترین یاریزان کە ئایاکس فرۆشتبێتی.

 

ئێریک تێن هاگ، پێشتر لە ئایاکس راهێنەرایەتی ئەو یاریزانەی کردووە و گواستنەوەشی بۆ مانچێستەر یونایتد لەسەر داوای خۆی بووە.

 

ئانتۆنی تەمەنی 22 ساڵە، لە باڵی راست یارییدەکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئایاکس تاوەکو 2025 بوو، بەڵام مانچێستەر یونایتد یانە هۆڵەندییەکەی رازیکرد دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت.

 

پێشتر یاریزانە بەرازیلییەکە رایگەیاندبوو، داوای نەکردووە بێبەرامبەر لە ئایاکس بڕوات، بەڵکو بەرامبەر گەورەترین دەستەوارەی خولی هۆڵەندا دەڕوات، من لە شوباتی رابردووەوە دەمەوێت بڕۆم، بەڵام کارگێڕیی یانەکە ئێستا دەڵێت ناتوانین جێگەت پڕبکەینەوە.

 

یاریزانەکە زیاتر دەڵێت " ئاڵنگارییەکان دڵخۆشم دەکەن، هەستدەکەم بۆ ئەنجامدانی قۆناخێکی نوێی کاروانەکەم ئامادەم."

 

ئانتۆنی لە 2020 لە یانەی ساوپاوڵۆی بەرازیلی پەیوەندیی بە یانەی ئایاکسەوە کردووە، لەگەڵ ئەو یانەیە 82 یاریی ئەنجامداوە، 24 گۆڵی تۆمارکردووە و 22 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

 

گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ مانچێستەر یونایتد دەبێتە پێنجەم گرێبەستی یانەکە لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا، دوای هەریەکە لە تریل مالاسیا، کریستیان ئێریکسن، لیساندرۆ مارتینێز و کاسێمیرۆ.

 

رووداو 





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad