English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان ئەنجامدرا
2022-08-30 [02:31 AM]

ZNA-هەولێر


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2022.8.30، لە چوارچێوەى گرنگیدان بە کەرتی پیشەسازی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە هەولێری پایتەخت، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و گەشەپێدانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و ئەندامانی دیکەی لێژنەکە، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی جۆر و پێویستی خزمەتگوزارییەکان و خەمڵاندن و میکانیزمی دەستپێکردن و گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان بە ناوچەى پیشەسازى گەورەى "تیمار" کرا، کە ناوچەیەکى پیشەسازى گەورەیە و لەسەر رووبەرى (3,678) دونم زەوى دروست دەکرێت و چەندین کۆمپانیای وەبەرهێنان و کارگەى پیشەسازیی گەورە و مامناوەند لەخۆدەگرێت و هۆکارێکە بۆ پەرەپێدان و بووژاندنەوەى کەرتى پیشەسازی و دابینکردنی هەلیکار لەپارێزگاى هەولێر.

لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، دواى گفتوگۆکردن و هەڵسەنگاندنى پڕۆژە پشەسازییەکان و کار و بەرهەم و ئامانج و مەبەستی پڕۆژەکان، ئەو پڕۆژانە خرانە گفتووگۆ کە داوای زەویان کردووە بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان لەناوچەى پێشەسازى تیمار و بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە درا، پاشان لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە لێژنەی ناوبراوی ڕاسپاردرا کە پێداچوونەوە بەبەشێک لە پڕۆژەکان بکرێت و لەپێناو گەشەپێدان و پێشخستنی کەرتی پیشەسازیش ئەوپەڕی ئاسانکاری لە ڕاییکردنی ئەو داوا و داخوازیانە بکرێت کە دەیانەوێت پڕۆژە پیشەسازییەکانیان لەسنووری پارێزگای هەولێر بخەنەگەڕ.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad