English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتیی ئەورووپا: زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بە قازانجی هەمووانە
جۆزێف بۆرێل
2022-08-30 [02:32 AM]

ZNA – هەولێر


بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی هەم بە قازانجی وڵاتانی ئەورووپایە و هەم بە قازانجی کۆماری ئیسلامیی ئیرانە.

جۆزێف بۆرێل بە ڕادیۆی ئەورووپای ئازاد ڕاگەیاند لە کاتێکدا کە وڵاتانی ئەورووپا دەیانهەوێ خۆیان لە دەست نەوتی ڕووسیا ڕزگار بکەن، ئێران وەک سەرچاوەیەکی وزەی بۆ ئەوان بژاردەیەکی باشترە و ئاماژەی بەوەش کرد لە ئەگەری زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیدا، ئێران دەتوانێ هەناردەی ڕۆژانەی خۆی، یەک ملیۆن بەرمیل زیاد بکات.

بۆرێل بە ئاماژەکردن بەوەی ئێران ئێستا بە نرخێکی هەرزان نەوتەکەی بە چین دەفرۆشێ جەختی کردەوە کە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بە قازانجی ئێرانیشە لەبەر ئەوەی دیسان دەتوانی بگەرێتەوە ناو بازاڕە نێودەوڵەتییەکان و نەوتەکەشی بە نرخێکی گونجاوتر بفرۆشێت.





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad