English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیارێكى گرنگى بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرد
2022-08-30 [02:33 AM]

ZNA_ هەولێر


ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ فەرمانگەیەكی وەزارەتی بازرگانی، رەزامەندی دەردەكات.

به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، کە وێنه‌یه‌‌كی ده‌ست (ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس) كه‌وتووه‌ و نووسراوه‌كه‌ش بۆ گشت وه‌زاره‌تەکان نێردراوە، تیایدا ئاماژە بە داواكارییەكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كراوە، بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران، بۆ فەرمانگەیەك لە پارێزگای هەڵەبجە.

داوا لە وەزارەتەکان كراوە، بە مەبەستی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران و تەنسیبكردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازیی هەڵەبجە، دەتوانن داواكاریی فەرمانبەرانیان بەرز بكەنەوە و ئەوانیش لەسەری رەزامەندن.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازی هەڵەبجە، كێشەی كەمیی میلاكی هەیە، لە بواری كارگێڕی و ژمێریاری و وردبینی و یاسا و پلاندانان و هونەری و تاقیگە، فەرمانبەرانیش لە وەزارەتەكانی دیكە دەتوانن خۆیان بۆ ئەو بەشانە بگوازنەوە.

ماوەی چەند ساڵێكە گواستنەوەی راژە لەنێوان وەزارەتەكان راگیراوە، بەڵام ماوەیەكە ئەنجوومەنی وەزیران، بەپێی داواکاری و پێویستیی وەزارەت و فەرمانگەكان، لە هەندێك حاڵەتدا گواستنەوەی راژەی كردووەتەوە، بەڵام سنووردارە و بەپێی پێویستییە.

 

شوان به‌رزنجی 

 





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad