English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران لە پیتاندنی یۆرۆانیۆم بەردەوامە
پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی
2022-08-30 [02:34 AM]

​ZNA – هەولێر


آژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەڵێت ئێران لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز، دەستی بە بەکارهێنانی سانتریفیوژی پێشکەوتوو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم کردووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کپییەک لە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی بەدەست گەیشتووە کە دەڵێ ئێران لە 174 سانتیریفیوژی پێشکەوتووی جۆری ئای ئاڕ-6 بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئاستی زیاتر لە 5٪ کەڵک وەردەگرێ و خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەوەی دوو کۆمەڵە سانتریفیوژی دیکەش وەگەڕ بخات.

پێشتر محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاندبوو لە وڵامی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکادا، ئێران بە سێ کۆمەڵە سانتریفیوژی پێشکەوتوو دەست دەکات بە پیتاندنی یۆرانیۆم.





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad