English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیستی 498 کەسی زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی مینحەی بەردەوام ڕاگەیەندرا
2022-08-30 [02:47 AM]

ZNA-هەولێر



 ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۹ی ئابی ٢٠٢٢، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان قۆناغی ھەشتەمی  لیستی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانە رادەگەیەنێت کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت. 

 ئاماژە بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۱۲٤٥ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی ٤۹٨ زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوەکانی ئەنفال کە ھیچ مووچەی تریان نییە وەک قۆناغی ھەشتەم، بەپێی یاسای چاکسازی وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە. 

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، لەکاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی ۹ ی وەزارەتەکە، و لەگەڵ ھاتنی مووچەی مانگی ٩ ،  بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان سەردانی بانکی بێخاڵ  لە ھەولێر بکەن، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پیویستیان بە شاھید ھەیە بەڵێننامەی شاھیدەکان تەواو بکەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.

۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردووە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.

٣- ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان ھاتووە و مووچەی تریان ھەیە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بکەن کەمنحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن بە ڵکو مووچەکەی تریان ھەڵدەبژێرن.

  •  




ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad