English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارێك له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌
2022-08-30 [04:11 AM]

ZNA-هەولێر


لیژنەی باڵای بەناوکردنی خانووە زێدەرۆکان، هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە و مژدەیەكیش دەداتە هاووڵاتییان كە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی داوە بۆ هەر خانووێک کە تەملیک کردنی لە دوو ملیۆن زیاتربێت، بكرێتە چوار قیست.

لیژنەی باڵای بەناوکردنی خانووە زێدەرۆکان لە پارێزگای هەولێر، لە ئاگاداریەکدا بڵاویكردەوە: "سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە رێنوێنی دەكەین کە خانووی زێدەرۆیان لە ئەستۆدایە، تاوەکورۆژی 9ی 9ی 2022، لێژنەی تایبەت بەو پرسە تا کاتژمێر پێنجی ئێوارە لە رۆژانی دەوامی فەرمی لە پارێزگا دەوامی خۆی دەکات، هەرهاوڵاتییەک داواکاری هەیە یان مامەلەی راییکردنی کارەکانی هەیە، دەتوانێ لە وادەی دیاری کراو سەردانی لێژنەکە بکات لە پارێزگا".

بەپێی راگەیاندراوەكە، لیژنەی باڵای خانووە زێدەرۆیەکان مژدە دەداتە هاووڵاتیان کە "ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی داوە بۆ هەر خانوێک کە تەملیک کردنی لە دوو ملیۆن زیاتر بوو، ئەوە بۆیان دەکرێت بە چوار قیست".

لیژنەكە بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هاووڵاتیان دەكات، کە پەلە بکەن و سەردانی لیژنەکەبان بکەن پێش کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی.

بەپێی یاسایی ژمارە 7ی ساڵی 2021،ی پەرلەمانی كوردستان، بەپێی رێكاری خۆی ئەو خانووانەی بە زێدەڕۆیی دروستكراون تاپۆ دەكرێن.





ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad