English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا هێزی زۆر لە ناوچەی سەوزی بەغدا جێگیر دەكات
2022-08-30 [05:05 AM]

ZNA-هەولێر


دوابەدوای رووداوەكانی دوێنێ و ئەمڕۆی ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی فیدراڵیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا "پنتاگۆن" بڕیاری دا هێزێكی زۆرتری سەربازی لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا جێگیر بكات و ڕێوشوێنی توندتری ئەمنی بگرێتە بەر.

لەمبارەیەوە پنتاگۆن لە ڕێگەی گوتەبێژێكەوە بە میدیاكانی راگەیاند پلانیان داناوە بۆ زیادكردنی هێزی سەربازی و ڕێوشوێنی ئەمنی لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا،، دوای ئەوەی دوێنێ و ئەمڕۆ ناوچەكە درایە بەر مووشەك و ئاڕ پی جی.

لە دوای نیوەڕۆی دوێنێوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەڕێكی گەورە ناوچەی سەوزی بەغدای گرتەوە، بەم هۆیەوە دەیان كەس لە خۆپیشاندەر و چەكدارانی میلیشیاكان و هێزە ئەمنییەكان كوژران و بریندار بوون، چەكی سووك و قورس لە ڕووبەڕووبوونەوەكاندا هاتنە بەكارهێنان.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad