ZNA - هەولێر
لە هەفتەى چوارەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، یانەى ئینتەر میلان میواندارى یانەى کریمۆنیزى کرد.
لە ئەنجامدا یانەی ئینتەر میلان یاریەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە.
گۆڵەکانى ئینتەر هەریەکە لە یاریزانان خواکین کۆریا و نیکۆلۆ بارێلا و لاوتارۆ مارتینێزەوە لە خولەکەکانى 12 و 38 و 76داتۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەى کریمۆنیزیش داڤید ئۆکیریکى لە خولەکى 90دا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.
ئەم هەواڵە 1276جار خوێندراوەتەوە |