English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوێن بۆ دروستکردنى یەکەی نیشتەجێبوونى كرێنشینان ته‌رخانكرا
2022-08-31 [05:34 AM]

ZNA:هەولێر


له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ له‌ دیوانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار درا به‌ ته‌رخانكردنی شوێنی شیاو بۆ دروستكردنی ئه‌و یه‌كه‌ نیشته‌حێبوونانه‌ی بۆ كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان له‌ شاری هه‌ولێر دروست دەکرێت.

دوێنێ سێشەممە (30ی ئاب/ئۆگێستی 2022)، به‌ سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسانی ئیداری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاری هه‌ولێر، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، بڕیار درا به‌ ته‌رخانكردنی دوو شوێنى شیاو بۆ دروستكردنى یەکەکانى نیشتەجێبوونى کرێنشینان، کە دەکەوێتە نێوان شەقامى 120م و 150م.

لەتەوەرێکى دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆكرا سەبارەت بە وردەکاری هونەریی و دیزاین و چۆنیەتى دروستکردن و دەستپێکردنى پرۆژەکە.

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، "جگەلە دیاریکردنی ئەو دوو شوێنە، دەبێت لە رێگەی باشترین وەبەرهێنەرانی کوردستان، یەکەکان بە چاکترین کوالێتى و شێواز دروستبکرێن".





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad