English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین سووده‌ ته‌ندروستییه‌کانی پیازی سوور
2022-08-31 [08:45 AM]

ZNA : هەولێر


هەموو ڕەنگە جیاوازەکانی پیاز گەلێک سوودی هەیە بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، بەڵام پیازی سوور بەوە جیادەکرێتەوە کە زۆرترین بڕی ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کانی تێدایە بەراورد بە جۆرەکانی تری پیاز جگە لە بوونی گۆگرد. دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌ییپسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سووده‌کانی پیازی سووری ئاشکراکردووە کە دیارترینیان ئه‌مانه‌ن : ١. کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن بە هەموو جۆرەکانیەوە بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ماددە دژەئۆکسانەکان . ٢. بەهێزکردنی تەندروستی دڵ: بە هۆی کاراکردنی سووڕی خوێن و دابەزینی ئاستی چەورەییە خراپەکانی ناو خوێن، بۆیە یارمەتی خۆپاراستن دەدات له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان. ٣. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ و چەورییە سیانیەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی کولێستڕۆڵیباشی ناو خوێن دەدات. ٤. سوودی هەیه له چالاککردن و بەرزکردنەوەی ڕێژەی خرۆکە سوورەکانی خوێن وباشترکردنی ڕێژەی ئۆکسجین بۆ هەموو خانەکانی جەستە. ٥. بەهێزکردن و چالاککردنی بەرگری جەستە: چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ماددە دژە ئۆکسانەکان و ماددە ڕیشاڵیەکان بێجگە لە ئاو . ٦. خۆپاراستن له‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌. ٧. یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرەی خوێن دەدات بە هۆی بوونی ماددەی کرۆمەوە لە ناو پیازی سوور. ٨. به‌هێزکردنی توانای سێکسی لە هەردوو ڕەگەزدا . ٩. بەسوودە بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست . ١٠. یارمەتی دابەزینی کێش و ڕێگە گرتن لە قەڵەوی. ١١. پاراستنی تەندروستی ددان و ناودەم . ١٢. پاکردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوییەکان





ئەم هەواڵە 661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad