English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری سه‌در ره‌خنه‌ی تووند له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌گرێت
2022-08-31 [09:07 AM]

ZNA-هەولێر


ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، وه‌زیری سه‌در له‌ تویتێكدا ره‌خنه‌ی تووند له‌ هه‌وڵه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌گرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31ـی ئابی 2022، ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، وه‌زیری سه‌در له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌ستنی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌كه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ره‌خنه‌ی تووندی له‌ به‌رپرسانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گرت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تووشی سه‌رسوڕمان نه‌بووین له‌باره‌ی هه‌ڵوێست و هه‌وڵه‌كانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بێ ڕێز" بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، له‌ كاتێكدا ھێشتا خوێنی شه‌هیده ئاشتییخوازه‌كانی خۆپیشانده‌ران وشك نه‌بووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ بێ ڕێزیه‌ به‌رامبه‌ریان.

وه‌زیری سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌ ئه‌خلاقی هه‌یه‌، نه‌ ئایینیان هه‌یه‌ و نه‌ كه‌مێك شه‌ره‌فی ململانێیان هه‌یه‌، ئه‌و "سێیانه‌ بێ ئه‌خلاقانه‌ی" نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌ده‌زانن مانای چاكسازی چییه‌، نه‌ده‌زانن شۆڕه‌ش چییه‌، نه‌ده‌زانن ئاشتی چییه‌ و نه‌ له‌ ئازاری خه‌ڵك تێده‌گه‌ن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تا ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌یتوانیوه‌ یه‌ك فایلی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا بكات، ئه‌وان نه‌ك ته‌نها ئاشقی گه‌نده‌ڵین و گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو رقیان له‌وانه‌شه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن چاكسازی ئه‌نجامبده‌ن و گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵن.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad