English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا هەناردەی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا ڕاگرت
2022-08-31 [10:08 AM]

​ZNA – هەولێر


رووسیا رایگەیاند، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە 31-8-2022، هەناردەکردنی گازی سرووشتی لە رێگەی بۆریی نۆردستریمەوە بۆ ئەوروپا بۆ چەند ڕۆژێك رادەگرێت ، ئەمەش بەهۆی کاری چاککردنەوەوەیە بۆ بۆرییەکە.

ئەمرۆ هەناردەکردنی گازی سرووشتی لە رێگەی بۆریی گازی نۆردستریم لەلایەن رووسیاوە و بۆ ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا راگیرا.

رووسیا راشیگەیاندووە، مەبەستی لە راگرتنی گازەکە بۆ کاری چاککردنەوەی ئامێرەکان و بۆرییەکەیە، بەڵام وڵاتە ئەوروپییەکان نیگەرانن کە رووسیا هەناردەکردنی گازی سرووشتی کە بەزۆری بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و گەرمکردنەوە بەکاردێت بۆ ماوەیەکەی درێژتر بوەستێنێت.

ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، رووسیا نەوت و گازی سرووشتی وەک ئامرازێک لە شەڕ بەکاردەهێنێت و ئامانجیەتی شەڕی ئابووری لە دژی ئەوروپا تووندتر بکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، بازاڕی وزەی ئەوروپا بەهۆی کردەوەکانی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لەکارکەتووە.

بە کەمکردنەوەی گازی سرووشتی بۆ رووسیا کێشەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەندێک وڵات دروست دەبێت، ڤۆندێرلاین گوتی، " هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا بۆ شتێکی دیکە دەگەڕێتەوە، هۆکارەکەی گازە... لەبەر ئەوەشە دەبینین کە نرخی ئەو کارەبایەی لە گاز بەرهەمهاتووە، بەرزبووەتەوە بۆ 94 سەنت، بەڵام نرخی کارەبای دیکە کە لە سەرچاوەی دیکەوە بەرهەمدێت لە بازاڕی ETS کە بازاڕی وزەی ئەوروپایە، تەنیا شەش سەنتە."

هەر ئەمرۆ کۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی رایگەیاند، بەهۆی کاری چاککردنەوەوە، هەناردەکردنی گاز بۆ ئەڵمانیا بەتەواوی وەستاوە.

 





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad