English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەعێراق راگەیێندراوێكی لەسەر دۆخی عێراق بڵاوكردەوە
2022-08-31 [10:19 AM]

ZNA – هەولێر


باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، خۆشحاڵن بە کشانەوەی لایەنگرانی سەدر لە ناوچەی سەوز و گەڕانەوەی ئارامی بۆ بەغدا، دەشڵێت، ئاڵناگرییەکان تەنها لە رێگای دیالۆگی جدییەوە چارەسەر دەبن.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پەیامەکەی موقتەدا سەدر بۆ کشاندنەوەی لایەنگرانی لە ناوچەی سەوز و کۆتایهێنان بە مانگرتن ڕایگەیاند، داوا لە عێراقییەکان دەکەن ڕێگە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت بدەن بە کارەکانی خۆیان هەستن بۆ جێگیرکردنی سەقامگیریی و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا راشیگەیاند، ئەو ئاڵنگارییە بەپەلانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە تەنها لەڕێگەی دیالۆگی جددیەوە دەتوانرێت چارەسەر بکرێن و ئێستاش کاتیەتى.

ئەوە لە کاتێکدایە، پاش پێکدادان و ڕوبەڕوبوونەوەی چەکداریی لەنێوان لایەنگرانی سەدر و هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی سەوز، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا داوای لە لایەنگرانی کرد کۆتایی بە مانگرتن لە ناوچەی سەوز و ناوچەکانی دیکەی عێراق بهێنن، دواى پەیامەکەش لایەنگرانى کشانەوە.

 





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad