English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند زانیارییەک دەربارەی جەستەی مرۆڤ تا ئێستا نەتزانیوە
2022-08-31 [11:33 AM]

ZNA : هەولێر


١. ئەو کونە بچووکەی نزیک لێواری چاوەکان هەیە، یارمەتی چاو دەدات لە دەردانی فرمێسک. ٢. ئەو خاڵانەی لەسەر زمان بڵاوبوونەتەوە، کە نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ دانە دەبن، سوودێکی گرنگیان هەیە، ئەویش ناسینیەوەی تام، و هەستکردن و پلەی گەرمییە، زانیارییەکان بۆ مێشک دەنرێت بۆ ئاگادارکردنەوە لە مەترسییەکان. ٣. تاڵە موویەکی قژ دەتوانێت نزیکی ١٠٠ گرام کێش هەڵبگرێت، قژی مرۆڤیش پێکەوە دەتوانێت ٥،٦٠٠ بۆ ٨،٤٠٠ کیلۆگرام کێش هەڵبگرێت بەبێ ئەوەی تێک بشکێت. ٤. رێڕەوەکانی هەوای ناو لووت هەموو دوو کاتژمێر جارێک دەگۆڕێن، ئەو کەسانەشی بەدەستی راستە دەنووسن، زیاتر لەرێی رێڕەوی لای چەمەوە هەناسە دەدەن. ٥. جگەر لە هەموو ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە جیاوازترە، بەپێی ئەوەی کە ئەگەر ٪٩٠ لەناوچووبێت، دەتوانێت گەشە بکاتەوە و خۆی دروست بکاتەوە. ٦. مرۆڤ جگە لە پێنج هەستەکەی، چەند هەستێکی تریشی هەیە وەک: -هەستی هاوسەنگی - دەزانین چ بەشێکی جەستەت لە کوێیە بەبێی ئەوەی بیبینیت. - هەستکردن بە پلەی گەرمی - هەستکردن بە ئازار - هەستکردن بە کات ٧. مێشکی مرۆڤ لە منداڵییەوە تا تەمەنی ٢٥ گەشە دەکات و پێدەگات. ٨. منداڵان لە وەرزی بەهاردا زیاتر گەشە دەکەن بەراورد بە وەزەکانی تر، بەگشتی لە کوڕاندا لەنێوان تەمەنی ١٠ بۆ ١٥ و کە کچاندا لەنێوان تەمەن هەشت بۆ ١٣. ٩. لەڕاستیدا دەرکەوتووە بۆماوەیی مۆز و مرۆڤ ٪٥٠ لە یەک دەچن و نزکن لە یەکتر





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad