English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند بەکارهێنانی جیاوازیی چای سەوز
2022-08-31 [01:41 AM]

ZNA : هەولێر


چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسیدەکان و ماددە کیمیاییە رووەکییەکان، وەك کافایین، هەروەها چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی پێست دەبێت ئەگەر بکرێتە رۆتینی گرنگیدان بە پێستەوە. ماڵپەڕی " femina" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە شێوازی بەکارهێنان و گرنگی چای سەوز کردووە بۆ باشترکردنی تەندروستی پێست، بەم جۆرە: - کەمکردنەوەی ئاوسانی چاوەکان و هێڵی رەشی ژێر چاوەکان، بۆ ئەمەش دەبێت کیسی چای سەوزی بەکارهاتوو بە ساردی بخرێتە ژێر چاوەکان. - کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیری و هێڵی ورد و کەمکردنەوەی شلبوونەوەی پێست، هەروەها ئەو دژە ئۆکسیدەی کە تێیدایە تایبەتمەندییەکانی زیاتر دەکات. - چارەسەری زیپکەدەکات بەهۆی بوونی دژە بەکتریری لە پێکهاتەیدا. - بچوککردنەوەی کونیلەکانی پێست، بۆ ئەمەش چای سەوز بخەرە قاڵبی سەهۆڵەوە و دواتر بیهێنەبە رووخسارتدا بۆئەوەی کونیلەکان بچوكببنەوە. - پاککەرەوەیەکی باشە بۆ پێست و وەك تۆنەرێکی سروشتی بۆ پێست بەکاردەهێنرێت چونکە پارێزگاری لە شێداری پێست دەکات و کونیلەکان بچوك دەکاتەوە. - تەندروستی پێستی رووخسار باشتر دەکات و یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری پەڵە تاریکەکانی سەر پێست و کەمکردنەوەی هەوکردن لەو ناوچەیەدا. - هەڵبژاردنێکی باشە بۆ تەقشیرکردنی پێست بۆئەمەش نیو کوپ چای سەوز لەگەڵ دوو بۆ چوار کەوچكی گەورە شەکر تێکەڵ بکە و بیدە لە روخسارت و تەقشیری پێبکە





ئەم هەواڵە 709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad