English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ كڕینی به‌نزین، تاڵیبان گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌كات
2022-08-31 [11:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسانی ئەفغانستان بە ڕۆیتەرزییان وت بەڕێوبەرایەتییەکەی تاڵیبانی ئەفغانستان لە مۆسکۆ لەسەر مەرجەکانی کڕینی بەنزین لە ڕووسیا لە دوایین قۆناغەکانی گفتوگۆدایە.

وتەبێژی وەزارەتی ئابووری تاڵیبان لە ئەفغانستان حەبیبوڕەحمان حەبیب گوتی شاندێکی فەڕمی بە ڕابەرایەتی وەزارەتی ئابووری لە مۆسکۆن و بۆ کڕینی گەنم و گاز و نەوت لە ڕووسیا خەریکی واژۆکردنی گرێبەستێکن.

لە نامەیەکدا بۆ ڕۆیتەرز گوتی،"لەگەڵ ڕووسیادا گفتوگۆ دەکەن."

گوتیشی، هەر کە گرێبەستەکە تەواو بوو وردەکارییەکان ئاشکرا دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئۆفیسی وەزیری ئابووری و پیشەسازی تاڵیبان بە ڕۆیتەرزی وت بەرپرسانی تەکنیکی وەزارەتەکەی و وەزارەتی دارایی لە مۆسکۆ ماونەتەوە تاوەکو کار لەسەر گرێبەستەکە بکەن، دوای ئەوەی لەم مانگەدا شاندێکی وەزارەت سەردانی ڕووسیایان کرد.

باسی له‌وه‌ش كرد، " کار لەسەر دەقی گرێبەستەکە دەکەین، خەریکە لەسەر بەنزین و گازۆلاین ڕێکدەکەوین." گوتیشی بەمزووانە گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad