English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ميخايل گۆرباچۆڤ کۆچی دوایی کرد
2022-08-31 [11:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن نەخۆشخانەی ناوەندی فەرمانگەی سەرۆکایەتی دەوڵەتی فیدراسیۆنی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە، کۆتا سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران، میخایل گۆرباچۆڤ له‌ تەمەنی ٩١ ساڵی، لە پاش نەخۆشییەکی قورس و درێژخایەن، کاتەکانی ئێوارەی دوێنێ کۆچی دوایی کرد.

گۆرباچۆڤ لە ساڵی ١٩٨٥ەوە تا ١٩٩١، پۆستی سکرتێری گشتیی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەتی بەڕێوەبرد، کە بەرزترین ئۆرگانی یەکێتیی سۆڤیەت بوو.

لە ساڵی ١٩٩٠دا، بە ریفراندۆم سیستەمەکە کرا بە سەرۆکایەتی و گۆرباچۆڤ لە دەنگدانی ئەنجوومەنی باڵای سۆڤیەتدا وەک سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت هەڵبژێردرا.

گۆرباچۆڤ لە ساڵی ١٩٩٠ەوە تا ١٩٩١ پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتییەکەی بەڕێوە برد.

لە رێگای ئەو چاکسازیانەی دەستی پێکرد، پێرێسترۆیکا (داڕشتنەوەی) و گلاسنۆست (کرانەوە)، کۆتایی بە جەنگی سارد هێنا، بەڵام باڵادەستی سیاسیی پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت لەو وڵاتەدا کۆتایی هات.

دوای ئەوەی گۆرباچۆڤ لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١دا دەستی لە کار کێشایەوە، یەکێتیی سۆڤیەتی جاران بە فەرمی هەڵوەشایەوە.





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad