English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: رێگەمان لە هەوڵێکی ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەک له‌ كه‌نداو گرت
2022-08-31 [11:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمریکا رایگەیاند کە سوپای پاسدارانی ئێران هەوڵی داوە لە کەنداو دەستبەسەر کەشتییەکی بێکەشتیوانی کەشتییگەلی پێنجەمدا بگرێت، بەڵام رێگەیان لەو هەوڵە گرتووە.

هێزە دەریایییەکانی ئەمریکا لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "شەوی ٢٩-٣٠ی ئاب لە کەنداو کەشتییەکی پشتیوانیی هێزە دەریایییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران هەوڵی دا دەستبەسەر کەشتییەکی بێکەشتیوانی سەربە کەشتییگەلی پێنجەمدا بگرێت، بەڵام رێگەمان لەو هەوڵە گرت".

لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە دوێنێ دەوروبەری کاتژمێر ٢٣:٠٠ هەست کراوە کەشتییەکەی سوپای پاسداران کە ناوی شاهید بزایرار'ە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بێکەشتیوانەکە دەدات کە ناوی "Saildrone Explorer"ە، کەشتیی دەورییەی "USS Thunderbolt" کە لە نزیک کەشتییە بێکەشتیوانەکە بووە دەستوەردانی لە رووداوەکە کردووە.

ئاماژە بەوەیش دراوە، هەروەها هێلیکۆپتەرێکی جۆری "MH-60S Sea Hawk" لە بنکەی سەربازیی لە بەحرێن-ەوە بەڕێ کەوتووە و لە ئەنجامدا، کەشتییە ئێرانییەکە ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ کەشتییە بێکەشتیوانە ئەمریکییەکە پچڕاندووە کە دروستی کردبوو.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بە گوتەکانی فەرماندەی ناوەندی هێزە دەریایییەکانی ئەمریکا، براد کوپەر کراوە کە گوتوویەتی "کارەکەی سوپای پاسدارانی ئێران نامەردانەیە، هیچ پاساوێک هەڵناگرێ و لە هەڵسوکەوتی هێزێکی دەریاوانیی پیشەیی ناوەشێتەوە".

 

AA





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad