English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر .. گرفتی گەڕەکەکانی تەعجیل و عەرەب و خانەقا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
2022-08-31 [11:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2022/8/31 بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ناوچەى بەفرزۆن و چاره‌سه‌ری کێشە و گرفتى گەڕەکەکانی تەعجیل و عەرەب و خانەقا بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە جێگرانی پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و ئەندامانى لیژنەى بەفرزۆن ئامادەى بوون، تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتەکانى ناوچەی بەفرزۆن بە تایبەتى گەڕەکەکانی تەعجیل و عەرەب و خانەقا، لەو بارەیەشەوە گفتوگۆ لەبارەى ڕێکخستنەوەى ئەم ناوچانە بە شێواز و دیزاینێکی سەردەمیانە کرا، تاوەکوو هەولێرى پایتەخت لە داهاتوویەکی نزیکدا ببردرێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانکردنەوەوە، پەیوەست بەم بابەتەش كۆمه‌ڵێك پرسی دیکەى په‌یوه‌ندیدار به‌ئیستیملاككردنی خانووەکانی ئەو گەڕەکانە و كێشه‌ هونەرى و کارگێرى و یاساییەکانی تاوتوێ کران. لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە وه‌زیری شاره‌وانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌‌ ئه‌و شوێنانه‌ جگە لە داڕوووخان، خه‌ریكه‌ به‌ شێوه‌یەکی نایاسایی لەلایەن کەسانێکەوە سوودیان لێوەردەگیرێت، بۆیه‌ په‌له‌كردن له‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ چاره‌سه‌رییەکان پێویستە و دەبێت له‌ ماوه‌یەکى دیاریكراودا پلانی گونجاویان بۆ دیاری بكرێت. دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل بریاردرا بە پێکهێنانى لیژنه‌یه‌ك به ‌سه‌رۆكایه‌تیی جێگری پارێزگار و ئه‌ندامیه‌تی لایه‌نه‌ په‌وه‌ندیداره‌كان بۆ ئەوەى له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا سەرجەم چاره‌سه‌رییەکانى ئەو گەڕەکانە لە ڕووى یاسایی و کارگێڕى و هونه‌ری لە ڕاپۆرتێکدا دیارى بکرێت.





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad