English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر: دەبێت رێز لە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت
2022-08-31 [01:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دەڵێت، دەبێت رێز لە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت.

 

بەپێی راگەیێندراوی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ئیرڤ ئیکسی، کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ کەمال محەممەد ساڵح وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت کۆبووەتەوە و پشتگیریی ئەمریکای بۆ چاکسازییەکانی وەزارەتەکە راگەیاندووە.

 

کۆنسوڵی ئەمریکا پشتگیری گفتوگۆکانی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق دەربارەی بەرھەمە نەوتی و گازییەکان دەکات و دەشڵێت، "ھاوڕاین لەگەڵ ئەو گرێبەستە نەوتییانەی کە ھەن و دەبێت رێزیان لێبگیرێت."

 

پێشتر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بەوە کردبوو کە لەو دیدارەدا وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت "بە تێر و تەسەلی باسی لە دەستووری و یاساییبوونی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی  کوردستانی کرد و پرۆژەکانی کەرتی نەوت و گاز و کارەبای خستەڕوو."





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad