English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆڕی ئاوی ئیفراز٣ نۆژەن دەکرێتەوە
2022-08-31 [03:36 AM]

ZNA_ هەولێر


دوای ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆڕی پرۆژەی ئاوی ئیفراز ٣ی هەولێر بەدرێژایی ١١ کیلۆمەتر نۆژەندەکرێتەوە و بەمزووانەش دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند:''بۆڕی پرۆژەی ئاوی ئیفراز٣ی هەولێر، بەدرێژایی ١١ كیلۆمەتر نۆژەن دەكرێتەوە و سەرەتا ٢ هەزار و ٧٥٠ مەتری بۆڕییەکە (لە وێستگەی مارعۆدا تاوەکو ناو شاری هەولێر) نۆژەن دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راشیگەیاند: "خەرجی نۆژەن كردنەوەی ئەو بەشە ٥ ملیار دینارە و زۆرترین شکانیش لەماوەکانی ڕابردوودا، لەو بەشەدا بووە، پرۆسەکە ئێستا لە تەندەریندایە و بەمزووانە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت".

نۆژەنکردنەوەی پرۆژەی ئاوی ئیفراز ٣ی هەولێر لەکاتێکدایە، لەماوەکانی ڕابردوو لە چەند شوێنێک شکا و دوای ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆڕییەکە نۆژەندەکرێتەوە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٣١ی ئابی ٢٠٢٢





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad