English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانياری له‌سه‌ر بارودۆخی ته‌ندروستی عه‌لی سیستانی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌
2022-08-31 [04:27 AM]

ZNA- هه‌ولێر


كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری ئایینی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م زانیاری له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق بڵاو كرده‌وه‌.

ره‌شید حوسێنی كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری ئایینی و نزیكی سیستانییه‌ ڕایگه‌یاند: ده‌مه‌وێ هه‌موو موسڵمانان دڵنیا بكه‌مه‌وه‌ كه‌ باری ته‌ندروستی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان زۆر باشه‌ و هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی سه‌باره‌ت به‌ خراپبوونی بارودۆخی ته‌ندروستی بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌.

داواشی له‌ هه‌موولایه‌ك كرد پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌ك له‌سه‌ر مه‌رجه‌عی باڵا، له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ماڵپه‌ڕانه‌ بكۆڵنه‌وه‌ كه‌ زانیارییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و بزانن فه‌رمین یاخود ساخته‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕ و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن وا بڵاو كرابووه‌وه‌ كه‌ باری ته‌ندروستی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان تێكچووه‌ و له‌ دۆخی بێهۆشیدایه‌.

 





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad