English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری کێشە و گرفتە (یاسایی، کارگێڕى، هونه‌ری)یەکانى گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەب، خانەقا) پێكهێنرا
2022-08-31 [05:06 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەمە 2022.8.31، بەسەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەناوچەى بەفرزۆن و چاره‌سه‌ری کێشە و گرفتەکانى گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەب، خانەقا) ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە هیمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ئەندامانى لیژنەى بەفرزۆن ئامادەى بوون، تیشک خرایەسەر کێشە و گرفتەکانى ناوچەی بەفرزۆن بەتایبەتى گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەب، خانەقا)، لەو بارەیەشەوە گفتوگۆ لەبارەى ڕێکخستنەوەى ئەم ناوچانە بەشێواز و دیزاینێکی سەردەمیانە کرا، تاکو هەولێرى پایتەخت لە داهاتوویەکی نزیکدا ببرێتە قۆناغێکی دیکە ئاوەدانکردنەوە، پەیوەست بەم بابەتەش كۆمه‌لێك پرسی دیکەى په‌یوه‌ندار به‌ئیستیملاككردنی خانووەکانی ئەوگەڕەکانە و كێشه‌ هونەرى و کارگێرى و یاساییەکانی تاوتوێکران.

لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ جگە لەداروخان خه‌ریكه‌ به‌ شێوه‌یەکی نایاسایی کەسانێک سوودیان لێوەردەگیرێت، بۆیه‌ په‌له‌كردن له‌ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌سه‌رییەکان پێویستە و دەبێت له‌ ماوه‌یەکى دیاریكراودا پلانی گونجاویان بۆ دیاری بكرێت.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، دوای گفتوگۆیەکی تێرو تەسەل لەلایەن ئامادەبووانى کۆبوونەوە، بریاردرا بەپێکهێنانى لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری پارێزگار و ئه‌ندامیه‌تی لایه‌نه‌ په‌وه‌نداره‌كان، بۆ ئەوەى له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا سەرجەم چاره‌سه‌رییەکانى ئەو گەڕەکانە لەڕووى (یاسایی، کارگێڕى، هونه‌ری) لەڕاپۆرتێکدا دیارى بکەن.





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad